پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به هاوبه‌شی، گه‌مارۆی سه‌ر ئامرلی ده‌شکێنن

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ سه‌ر پێگه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له نزیک شارۆچکه‌ی ئامرلی ئه‌نجام داوه و توانیویشیانه هاوکاریی مرۆیی به هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه گیردراوه‌کانی بگه‌یه‌نن. به‌پێی زانیارییه‌کانیش، ئه‌مڕۆ جارێکی دی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، بۆ شکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئامرلی پێشڕه‌وییان کردووه و چه‌ند گوندێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کۆنترۆڵ کردوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵین، فڕۆکه‌کانیان زیاتر له 100به‌سته‌به‌ندیی پێداویستیی جیاوزیان گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵکی ئامرلی که زۆرینه تورکمانی شیعه‌مه‌زهه‌بن، هاوکات فڕۆکه‌کانی به‌ریتانیا و به‌ڕه‌نسا و ئوسترالیایش هاوکارییان گه‌یاندووه به ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی که زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه، گه‌مارۆ دراون.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌یش هێزێکی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، له چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان برده سه‌ر چه‌کدارانی داعش، بۆ شکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شارۆچه‌که‌ی ئامرلی.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن(جۆن کێربی) ده‌ڵێ، ئامانجی سه‌ره‌کییان له هێرشه‌کانیان به‌رگرتنه له هێرشی توندڕۆ‌کان بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی ئامرلی، گوتیشی، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی که پێیان دراوه، پرۆسه‌ی گورزوه‌شاندنه‌کانیان له ڕووی بوار و ماوه‌وه، بۆ پاراستنی دانیشتووانی ئامرلی سنوورداره.
فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که که ئه‌رکی پرۆسه سه‌ربازییه‌که‌ی له ئه‌ستۆیه گوتی، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش به‌رپا کردووه و سێ هه‌مه‌ر و تانکێک و زریپۆشێکیان تێک شکاندوون، هاوکات خاڵێکی پشکنین که تیرۆریستان ده‌ستاین به‌سه‌ردا گرتبووه کرایه ئامانج، گوتیشی، فڕۆکه‌کانیان بێ هێچ زیانێک له ناوچه‌که ده‌رچوون.
زریان زیاد




