ئایا پاپا له گۆڵی داعشدایه؟

هه‌ولێر -KDP.info- ئایا داعش ده‌یه‌وێ پاپا بکوژێ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی به‌پێی ڕاپۆرتێک، به‌ڵێ، ئه‌و هه‌نگاوانه چین که بۆ پارێزگاریکردنی پێویستن؟ ئه‌مه پرسێکه و له سه‌رچاوه‌یه‌کی نادیاری هه‌واڵگریی ئیسڕائیلییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پسپۆڕانییش ده‌ڵێن، ده‌بێ ئه‌و باوه‌ڕه هه‌بێ که هه‌ر سه‌رۆکێک به پاپایشه‌وه، له وه‌ها دۆخێک‌دا که جیهان تێی که‌وتووه، پاراستنی کارێکی قورسه.
ڕاپۆرته‌گه‌ڵێگ ئاماژه ده‌ده‌ن که پاپای ڤاتیکان کراوه‌ته ئاامنجی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و، پێشبینییش ده‌کرێ ده‌ستگا ئه‌منییه‌کانی ڤاتیکان و ئیتالیا، له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیان ڕێوشێنی گونجاو به‌رانبه‌ر به ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بگرنه به‌ر.
پسپۆڕ له کاروباری ڤاتیکان(جۆن ئالین) به تۆڕی ڕاگه‌یاندنی سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندووه، "به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له جیهاندا ڕوو ده‌دات، ناتوانرێت ئه‌گه‌ری وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به هه‌ر که‌سێک به پاپایشه‌وه، نادیته بگیرێت"، ڕوونیشی کرده‌وه "ڤاتیکان له بایه‌خی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه که‌م ده‌کاته‌وه و پێی وا نییه دۆخه‌که له‌و ئاسته مه‌ترسیداره بێت، له ڤاتیکان دۆخی ئه‌و هۆشدارییه هه‌ستی پێ ناکرێ، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندی به نێوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیتاڵیایی و له که‌سێکی نادیاری هه‌واڵگریی ئیسڕئیلییه‌وه دزه‌ی کردووه و، ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری چه‌ند گریمانه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز دژ به پاپا قسه ده‌کات، به‌ڵام هێشتا زانیاریی پشتڕاستکراوه له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه نین، هه‌بوونی پیلانێکی حه‌قیقی نیشان بدات."
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه(ئالین) ده‌ڵی، "ده‌توانم گه‌ره‌نتیی ئه‌وه بده‌م که، ئاساییشی ڤاتیکان، له ئێستاوه له‌گه‌ڵ هاوتا ئیتالیاییه‌کانیان ئه‌م پرسه تاوتوو ده‌که‌ن، له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌رجێیه‌کی دیکه‌یش به هه‌مان شێوه، له‌وه ده‌کۆڵنه‌وه که زانیاریێکیان ده‌ست بکه‌وێ و ئه‌و ڕێوشوێاننه بگرنه به‌ر که پێویستن."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش که له ئه‌گه‌ری تێکه‌ڵبوونی پاپا به خه‌ڵکی، ئه‌وا گه‌ییشتن پێی یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کانه، پێده‌چێ به هۆی ئه‌مه‌وه ڤاتیکان ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌کانی توندتر بکات، (ئالین) گوتی "پاش هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ که دڵی جیهانی داگیر کرد، ورده‌کارییه ئه‌منییه‌کان له بازنه‌ی یه‌که‌می بایه‌خدانه‌کاندا نه‌بوون."
زیاتر گوتی، "پاپا کاتێک شتێک له خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێ، ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌وه دڵنییا ببێته‌وه که به یه‌کێک له ئاساییشه‌کاندا ڕه‌ت بووه و پشکنینێکی ئاسایی بۆ کراوه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ده‌ستی، به هه‌مان شێوه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌کانی دیکه‌ی ڤاتیکانیش"، جه‌ختیشی کرده‌وه، ناشێت ئه‌و باوه‌ڕه هه‌بێ که مانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆکێک له جیهاندا کارێکی ئاسان بێ، ئه‌م جۆره بێباکییه‌یش پێوه‌ست به ئاساییشی پاپا، ئه‌رکه‌که ده‌خاته دۆخی ته‌حه‌ددیێکی تایبه‌ته‌وه.
زریان زیاد




