نزیکەی سیی سەربازی ئاشتیپارێزی گیرخواردوو، ڕزگار کران

هەولێر-KDP.INFO- بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنن، لەو شەڕەی بۆ ئازادکردنی سەربازانی هێزە ئاشتیپارێزەکان، کە چەند ڕۆژێکە لە بەرزاییەکانی جۆلان دەورە درابوون، ئەمڕۆ شەممە نزیکەی سیی سەربازی فیلیپینی ڕزگار کران.
ئەو بەرپرسانە بە ڕۆیتەرزیان گوتووە، "بە سەلامەتی دەربازمان کردوون.. نزیکەی سیی سەرباز دەبن." بەرپرسانی فلیپینیش دەڵین، گیردراوەکان ژمارەیان 72 سەربازە.
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات دەڵێن، ئەو چەکدارە توندڕۆیانەی کە دژ بە سوپای سووریا لە گردۆڵکەکانی جۆلان دەجەنگن، هێشتا دەورەی سەربازە گیردراوە فیلیپینییەکانیانی دیکەیان داوە.
لە پێنجشەممەیشەوە، توندڕۆکان 44 کەسی دیکەی هێزە ئاشتیپارێزەکانیان لە شوێنێکی نزیک لە فیجی دەستبەسەر کردووە.
زریان زیاد




