داعش لە هەوڵی بەکارهێنانی فڕۆکەیە.. دوو فڕۆکەوانی سووریایی لەبەردەستن

هەولێر-KDP.INFO- ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی دەڵێ، ئەو دوو فڕۆکەوانەی لە فڕگەی سەربازیی تەبەقە لە سووریا دەستگیری کردوون ناچاریان دەکات، ئەندامانیان فێری فڕۆکەوانی بکات.
ئەو ڕێکخراوە لە تویتێکدا لەئەکاونتی تایبەت بە خۆیان لە پێگەی تویتەر کە زانیارییەکانیانی تێدا بڵاو دەکەنەوە، دەڵێ، "دەوڵەتی ئیسلامی دوو فڕۆکەوانەکە ناچار دەکات تا ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی فێری فڕۆکەوانی بکەن."
بەڵام وەک ئەوەی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هیچ زانیارییێکی دیکەی پێوەست بە چۆنیەتیی مەشقکردنەکە نەدرکاندووە.
زریان زیاد




