داعش لەژێر مەزاری نەبی یوونس زێرێکی زۆری دۆزیوهتەوە و رەوانەی سووریای کردووه

خانەقین-KDP.INFO- لەژێر مەزاری (نەبی یوونس) لە مووسڵ، زێرێکی زۆر دۆزراوەتەوە و لەلایەن چەکدارانی داعشهوه بۆ سووریا گوێزراوەتەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) دهربارهی ئهو زێرهی که له مووسڵ دۆزراوهتهوه بە kdp.infoی راگەیاند: "لەژێر مەزاری (نەبی یوونس) لە مووسڵ زێرێکی زۆر دۆزراوەتەوە کە پەیکەری زێریش له نێو کانزا دهۆزراوهکاندایه و دهوڵهتی ئیسلامی ڕهوانهی سووریای کردوون."
دهربارهی ڕووبهڕووبوونهوهکانی پێشمهرگه و چهکدارانی داعشیش ڕایگهیاند، "ئێمە لە میحوەری باشیک بە بەردەوام مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەین و پێشتر وەڵامی ئێمەیان دەدایەوە، بەڵام ئێستا وەڵاممان نادەنەوە."
گوتیشی "ئەمڕۆ لە ناوچەی نەمروودیش لە مووسڵ بۆمبێک بە چەکدارانی داعشدا تەقییەوە، لە ئاکامدا چەکدارێک کوژراو و دووی دیکەیش بریندار بوون."
بڵند ئیبراھیم




