٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن: ڕێژەی پەنابەرە سووریاییەکان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

سەرچاوە: KDP.info
منداڵێکی ئاوارەی سووریا.

هەولێر-KDP.INFO-  کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە یوئێن ئاشکرای کرد، قەیرانە کەڵەکەبووەکانی ئاوارەکانی سووریا بە گەییشتنی بە سێ ملیۆن کەس، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ئاوارە سووریاییانەی کە بە هۆی قەیرانی بەردەوامەوە رایان کردووە سێ ملیۆنی تێپەڕاندووە.
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێ، "قەیرانی کەڵەکەبووی ئاوارە سووریاییەکان، کە گەییشتوونەتە سێ ملیۆن ئاوارە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، وەک بەیاننامەکە ئاماژەی بۆی کردووە، ئەم ژمارەیە ئەو سەدانهەزار سووریاییە ناگرێتەوە کە وڵاتەکەیان جێ هێشتووە، چونکە ئەوان ناویان لە لیستی پەنابەراند تۆمار نەکراوە.
کۆمسیۆن گوتی، ژمارەی پەنابەرانی سووریا بەر لە ساڵیک گەییشتبووە دوو ملیۆن کەس، کە بە هۆیەوە لە نێوخۆی وڵاتدا لە دۆخێکی خراپدا دەگوزەران، ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەیش زۆرینەیان پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ برد، لوبنان ملیۆنێک 140هەزار پەنابەری وەرگرت، ئەردەن 608هەزار و تورکیایش 815هەزار ئاوارەی وەرگرتووە.
کۆمسیۆن جەخت دەکاتەوە کە، چل لە سەدی ئەو ئاوارانەیش لە شوێنگەڵێکدا دەژین کە لە بارێکی خراپدان.
دەربارەی دۆی سووریایش کۆمسیۆن دەڵێ، دانیشتوانی شارەکان گەمارۆیان لەسەرە و برسین، هاووڵاتیان دەکرێنە ئامانج و یان بە شێوەیەکی ڕەمەکی دەکوژرێن.
قەیرانی سووریا کە لە ئازاری 2011-ەوە بەردەوامە، بە هۆیەوە زیاتر لە 191هەزار کەس کوژراون.
سەرباری پەنابەران، کردە توندوتیژییەکان، جێێ بە زیاتر لە 6.5ملیۆن کەس لە نێوخۆی وڵات لەق کردووە و شوێنەکانیان جێ هێشتوون، بەو واتایەی 50 لە سەدی سووریاییەکان ماڵەکانیان جێ هێشتوون.


زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار