٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تائێستا چواردە کەسیان لێ کوژراون.. سێ هۆڵەندایی بە تۆمەتی چوونە نێو داعشەوە دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-DW-  پۆلیسی هۆڵەندا ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی هۆڵەندایی ڕاگەیاند کە لە لایەن دەستەڵاتدارانی هۆڵەندا و ئەڵمانیاوە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و ناونووسکردنی توندڕۆکان و داڕشتنی پلانی هێرش لە سووریا و عێراق، دەستگیر کراون.

پۆلیس دەڵێ، پیاوێکی 33 ساڵ و ئافرەتێکی 24 ساڵی کە خەڵکی لاهاین، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەڵمانیا دەستگیر کران، ئەمە پاش ئەوە دێت کە پیاوێکی دیکەی 24 ساڵی هەر دوێنێ لە لاهای دەستگیر کرا.
هەرسێ دەستبەسەرکراوەکە خەڵکی لاهای هۆڵەندان و تۆمەتی هاندان و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینەیان دراوەتە پاڵ کە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆی کردووە، هەروەها پلانی هەڵمەتی تیرۆریستییان باس کردووە، هاوکات ئاماژە دراوە بەوەی کە، لەپێناو گەییشتن بە ناوچەی قەیران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شەڕکردن لە پاڵ گرووپە ئیسلامییە تیرۆریستەکاندا، هاوکارییان پێشکەش بە گەنجان کردووە.
بەپێی بەیاننامەی پۆلیسی هۆڵەندا، "دوو پیاوەکە ئەو گەنجانەیان ناونووس کردوون کە ویستوویانە بۆ شەڕکردن لە عێراق و سووریادا بچنە پاڵ تیرۆریستانەوە، هاوکات پیلانی تیرۆرکردنی خەڵکیان داڕشتووە." پۆلیس گوتووشیەتی، لە هەڵمەتی پڕۆسەی گەڕان بە دوای گومانلێکراواندا، هەڵیکوتاوەتە سەر چوار ماڵ.
وڵاتانی ئەورووپایی بە هۆی ئەو گەنجانەوە کە لە ئەورووپا نیشتەجین و پوەندییان بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کرووە، ترسیان لێ نیشتووە لەوەی کە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
بەپێی داتاکانی دەستگای هەواڵگریی هۆڵەندا، 130هاووڵاتیی هۆڵەندایی بۆ شەڕکردن هاتوونەتە عێراق و سووریا، 30 کەس لەوانەیش گەڕاونەتەوە، 14-یشیان کوژراون.

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار