٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پاش سوێندخواردن، سەرۆکكۆماری توركیا داوودئۆغڵوی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری حکوومەت ڕاسپارد

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.INFO-  دوازدەیەمین سەرۆکكۆماری توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) كە بۆ جاری یەكەم راستەوخۆ لە لایەن خەڵكەوە ھەڵبژێردرابوو، لە پەرلەمانی توركیا سوێندی یاسایی خوراد و وەك سەرۆکكۆمار بە فەرمی دەستی بە كار كرد. پاش دەستبەکاربوونیشی وەک سەرۆککۆمار(ئەردۆغان)، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی(ئەحمەد داوودئۆغڵو)-ی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری حکوومەتی وڵاتەکەی ڕاسپارد.

(ئەردۆغان) كاتی گەییشتنی بۆ ھۆڵی گشتیی پەرلەمان، لە لایەن پەرلەمانتار و ئامادەبووانەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێ كرا. دواتر (جەمیل چیچەك) بەڵگەنامەی سەركەوتنی كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەوە ئامادە كرابوو، رادەستی (ئەردۆغان) كرد و دوای سەركەوتنیشی بۆی كرد و ھیوای ئەوەی خواست كە ھەڵبژاردنی (ئەردۆغان) ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ توركیا.
دوای وەرگرتنی بەڵگەنامەكە سەرۆکكۆمار سوێندی یاسایی خوارد. دوای سوێندخواردنیش (ئەردۆغان) لەسەر كورسی مایەوە و سەمفۆنیای سەرۆکكۆمار و سروودی نیشتمانی خوێنرایەوە و لە كاتی خوێندنەوەی سروودی نیشتمانیدا لەسەر ستوونی ئاڵای توركیا لە پەرلەمان لۆگۆی سەرۆکكۆماری بەرز كرایەوە و لەو میانەدا لە ئەنقەرە و ئۆردو 101 تۆپ تەقێنران و دواتر سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی بە كۆبوونەوەكە ھێنا.
وەهایش بڕیارە، ڕۆژی هەینی، سەرۆککۆماری تورکیا، (داوودئۆغڵو) بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە فەرمی ڕابسپێرێت.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار