٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. داعش دووەم مەزارگەی كاكەییەكانی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە kdp.info- كەمێك بەر لە ئێستا، چەكدارانی تیرۆریستی داعش مەزارگەیەكی دیكەی پیرۆزی كاكەییەكانیان تەقاندەوە.

شایەتحاڵێك لە نزیك گوندی وەردەك بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، كەمێك بەرلە ئێستا چەكدارانی تیرۆرستی داعش مەزارگەی (سەید هەیاس)ـیان لە گوندی وەردەكی سەر بە ناحیەی قەرەقووش تەقاندەوە.
ئەو شایەتحاڵە گوتیشی، ئەو مەزارگەیە لە لای كاكەییەكان پیرۆزە و مێژوویەكی كۆنی هەیە.
جێی باسە، ئەمە دووەم مەزارگەی كاكەییەكانە دوای مەزارگەی بابە یادگار كە چەكدارانی داعش لەو سنوورە دەیتەقێننەوە و كەسایەتیی ئایینی كاكەییەكانیش پێشتر هۆشدارییان لە تەقاندنەوەی ئەو مەزارگانە دابوو كە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدان.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار