٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆککۆمار: عێراق بە تەنیا توانای تێکشکاندنی داعشی نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  سەرۆککۆماری عێراق(فواد مەعسووم) ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەو توانا سەربازییەی نییە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی تێک بشکێنێت.
(مەعسووم) لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە، پاش پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە سەرۆاکیەتیی (حەیدەر عەبادی)، بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، پشتیوانیی زیاتری لێ دەکرێ.
بۆ یەکەم جاریشە ئاشکرای دەکات کە لە عێراقدا، هەماهەنگیی سەربازیی بەریتانیایی-عێراقی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش دەستی پێ کردووە.
(فواد مەعسووم) بە تۆڕی ڕاگەیاندنی بی بی سیی ڕاگەیاندووە، ڕێکخراوی داعش چەکی زۆر پێشکەوتووتری لەو چەکی سوپای عێراق لە بەردەستە. هاوکات باوەڕی وایە کە، یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەی داعش، کەموکوڕیی توانا سەربازییەکانی عێراقە.
جەختیشی لردەوە، "بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە پشتیوانیی زیاتر هەیە. بە تواناکانی خۆمان ئەستەمە بەسەر داعشدا سەرکەوین، چونکە ئەو ڕێکخراوێکی نوێی تیرۆریستییە و پلانی نوێی شەڕی هەن کە پێشینەیان نییە."
سەرۆککۆمار داوایشی کرد کە چاو بە پێکهاتەی سوپای عێراق و دەستگا ئەمنییەکانی عێراقدا بخشێندرێتەوە. زیاتر گوتی "دەبێ بەر لە هەر شتێک باوەڕی سەربازی  لای سوپا هەبێ، هەڵبەت ئەم باوەڕەیش هێشتا بەرجەستە نییە، دەبێ چاو بەو باوەڕییەدا بخشێندرێتەوە."
ئەو ئەگەرچی وەشاندنی قورزە سەربازییەکانی بە کاریگەر ناو بردن، بەڵام گوتی کە ئەو بەس نییە، چونکە وەک (مەعسووم) دەڵێ "پێویستمان بە وەشاندنی گورزی ئاسمانیی زیاتر هەیە، چونکە چەکەکانی داعش بە هیی پێشمەرگە و بگرە بە ئەو چەکانەیش بەراورد ناکرێن کە ئێستا لەدەست سوپای عێراقدا ماونەتەوە."
ئەو ئاشکرای کرد کە، ئەو چەکانەی کە داعش لە مووسڵ دەستی بەسەردا گرتوون، ئەو چەکە پێشکەوتووانەی عێراق بوون کە لە هیی ئەوەی بە دەست سوپاوە ماون بەهێزتر و نوێترن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار