٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن: ڕژێمی ئەسەد و داعش تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  لێکۆڵەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند، حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی داعش، تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتییان ئەنجام داوە.
ئەو لێکۆڵەرانە دەڵێن، چەکدارانی داعش لە باکووری سووریا، هەڵمەتی تۆقاندنیان بەرپا کردووە و سزای کوشتنی ئاشکرا و شەلاق پێڕۆ دەکەن. ئەو لێژنەیە لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردووەتەوە، هەموو ڕۆژانێکی هەینی لەو ناوچانەی سووریا کە لەژێر دەستی داعشدان، کوشتنی بەکۆمەڵی هاووڵاتیانی مەدەنی بەڕێوە دەبرێت و بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی.
ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتییە کە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2011-ەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی لە سووریا ئەنجام دەدرێن ڕاسپاردووە، هاوکات دەڵێ، "کوشتن لە شوێنە گشتییەکان بووەتە دیاردەیەکی ئاساییی هەموو ڕۆژانێکی هەینی، کە لە ڕقە و ئەو ناوچانە پێڕۆ دەکرێن کە لە سنووری پارێزگای حەلەبدا داعش دەستی بەسەردا گرتوون.
زیاتر گوتی، ئەو کوشتن یان ئیعدامانە، مەترسی لە نێو دانیشتواندا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، جیهادییەکان هانی دانیشتوان دەدەن تا لە ساتی ئیعدامکردنەکاندا ئاامدە بن. زۆرینەی قوربانییەکانیش پیاوانن، بەڵام کچانی تەمەن 15 تا 17 ساڵ و ژنانیش دەگرێتەوە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی داوە بە ئەو بەرمیلە تەقینەوانەی کە ڕژێمی (ئەسەد) لەو شوێنانە دراون کە دانیشتوانەکەی مەدەنین.
هاوکات ڕژێمی سووریا بە 8 جار لە بەکاربردنی چەکی کیمیاوی تۆمەتبار دەکات.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار