٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ، بەغدا 81 قوربانیی داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ئەمڕۆ سێشەممە، هاوشێوەی ڕۆژانی پێشووتری، بە هۆی پێشێلکارییە ئەمنییە مەترسیدارەکانییەوە، دەیان کەسی لێ کوژراوە و دەیانیشی لێ بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، لە شاری سەدر، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی مامۆستایەکی زانکۆوە لکێنراوە و پاش تەقینەوەی، کوژراوە و دوو کەسی دیکەیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی دی هەر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە، لە نێوەڕاستی بەغدا، 7کەس بوونەتە قوربانی کە کوژراو و برینداریان تێدان.
لە گەڕەکی پیشەسازیی ناوچەی شێخ عومەریش، بۆمبێک تەقیوەتەوە و کەسێک کوژراوە و 6-یش بریندار بوون هەروەها لە نزیک بازاڕێکی شعبیی گەڕەکی فورات، بۆمبێک تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە کەسێک کوژراوە و 8-یش بریندار بوون.
بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکیش لە بەغداد جەدیدە، 47 کەس بوونەتە قوربانی و کوژراو و برینداریان تێدان. هەروەها بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراوەوە لە ناوچەی نەهرەوان 11 کەس بوونەتە قوربانی و کوژراو و برینداریان تێدا هەن.
لە باکووری بەغدایش، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەربازانی سوپای عێراقدا، 5 کەس ببنە اوربانی و ئەوانیش کوژراو و برینداریان تێدان.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار