ئەم ئێوارەیە، ھاوپەیمانیی نیشتیمانی کارنامەی حکوومەت دەداتە شاندی دانوستانکاری کورد

بەغدا-KDP.INFO- پاش کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی دانوستانکاری کورد لەگەڵ سەرکردایەتیی کوردستان، شەوی ڕابردوو گەڕانەوە بەغدا و وەهایش بڕیارە، ئەم ئێوارەیە جارێکی دیکە لەگەڵ ھاوپەیمانیی نیشتیمانیدا کۆ ببنەوە.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری کورد(زانا رۆستایی) رایگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتن لەگەڵ ھاوپەیمانیی نیشتیمانیدا ئەنجام بدەین و، چاوەڕوان دەکرێت کارنامەی پێشنیازکراوی حکوومەت بخەنە بەردەستی ئێمە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر گوتەبێژی شاندی دانوستانکاری کوردی رایگەیاندبوو، "پێش چوون بۆ ناو حکوومەت داوامان کردووە گەرەنتی ھەبێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان."
بڵند ئیبراھیم




