(مێرکڵ): دانی چەک بە کورد، ئەگەر مەترسیداریش بووبێ، هەنگاوێکی گرینگە

هەولێر-KDP.INFO- ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنجێلا مێرکڵ) ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، بە لای دەوڵەتێکەوە کە بە هێواشی ڕۆڵی گەورەی نێودەوڵەتی دەگێڕێ، ئەگەر مەترسیداریش بووبێ، ئەوا ناردنی چەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەنگاوێکی گرینگە.
ئەڵمانیا لەوەتەی دووەم جەنگی جیهانییەوە، لە ئەرکە سەربازییەکانی دەرەوەیدا دوودڵ بووە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو لەو دوودڵی دڵەڕاوکێیەی دەربازی بوو و ڕایگەیاند کە چەک دەداتە هێزە کوردییەکان کە شەڕی دژبە داعش دەکەن.
بەم هەنگاوەیشی بەرلین ئاماژەی دا کە بۆ پێڕۆکردنی سیاسەتێکی بەهێزتر ئامادەیە و هەر ئەمەیش بوو کە هەردوو وەزیری دەرەوە و بەرگریی ئەڵمانیا ئەمساڵ قسەیان لەبارەوە کرد.
(مێرکڵ) بە تەلەڤزیۆنی ئەی ئاڕ دیی ڕاگەیاندووە، "بە دڵنیاییەوە ئەمە هەنگاوێکی گرینگە کە پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارمان داوە."
(مێرکڵ) ئەم هەنگاوی پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیشی بە هەنگاوێکی دیکەی نوێ بەراورد کرد، لەو کاتەوەی کە، هەردوو بەشی ئەڵمانیا لە ساڵی 1990-دا یەکیان گرتەوە و هەروەها ئەوەی کە لە یۆگۆسلاڤیا ڕووی دا و ناردنی هێزیش بۆ ئەفغانستان لە چوارچێوەی هێزی نێودەوڵەتی لە پاش هێرشەکەی 11-ی سەپتەمبەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
حکوومەتەکانی ئەڵمانیا لە ڕابردوودا بە باوەڕێکەوە پابەند بوو کە چەک بۆ ئەو ناوچانە نەنێرێ کە قەیرانیان هەیە، بەڵام حکوومەتی ئێستا دەڵێ، هەندێ پانتایی هەیە بۆ جووڵکردن و ئەو دەیقۆزێتەوە.
ئەگەرچی بەپێی ڕاپرسیێک ساز دراوە و نزیکەی 63%-ی ئەڵمانیاییەکان بەرهەڵستیی ناردنی چەک بۆ کورد دەکەن و ئەمە جەدەلێکی لەو وڵاتەدا وەبەرهێناوە، بەڵام ڕاوێژکارەکەیان دەڵێ، دۆخی هەرێمی کوردستان تایبەتە و "دەوڵەتی ئیسلامی بە بەرچاوی هەموانەوە سیاسەتی لەنێوبردن پێڕۆ دەکات."
زیاتر گوتی، "ئەگەر لێیان پرسین، ناتوانین بەوەندە کۆتایی بە قسەکان بێنین: ناتوانن لە ئێمەوە بڕێکی دیاریکراو چەک و تەقەمەنی بەدەست بێنن."
حیزبە بەرهەڵستکارەکان ئەو پرسەیان خستووەتە بەر باس کە ڕەنگە، چەک کۆتایی بە بابەتێک بێنێت کە دەکەوێتە دەستێکەوە کە پێویست نییە پێی بگەن، هەر ئەمەیشە کە (مێرکڵ) ددانی پێدا ناوە کە ڕەنگە وابێ.
(مێرکڵ) دەڵێ، "زۆر لەو بابەتەمان کۆڵیوەتەوە. گەرەنتیی سەد دەرسەد نییە، بەڵام دوو بژاردەمان هەن"، زیاتر گوتی "هۆکارەکانی ئەم جووڵانەوەیە یان بژاردەیە براوە بوو."
هەڵبەت ئەو بە دووریشی بینی کە چەک بکەوێتە دەست پەکەکەوە کە چەند دەیەیەکە بۆ بەدەستهێنانی خۆبەڕێوەبەری شەڕی تورکیا دەکات. گوتیشی، "پارتیی کرێکارانی کوردستان هیی ئەوە نییە کە چەکی ئێمەی پێ بگات." یەکیەتیی ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکان وەک حیزبێکی تیرۆریستی دەزانن.
هەروەها گوتی، سنوورێک بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا هەیە، ئەو هێز بۆ عێراق نانێرێت، بەڵام بە تەواوی ڕوونی نەکردەوە کە، ئەگەر پێوسیتی کرد، لەگەڵ ناردنی چەکەکە و بۆ بۆ مەشقپێکردن، چەند کەسێک ڕەوانە دەکا یان نا.
وەها بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەڵمانیا بڕیار لەوە بدات کە داخۆ چ جۆرە چەکێک دەداتە کورد.
ڕۆیتەرز- زریان زیاد




