٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بەرپرسیارەتیی خۆی لە بەرامبەر تەقینەوەكانی كەركووك و هەولێر ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- دوێنێ سێ تەقینەوە لە شاری كەركووك ڕوویان دا،  یەكێكیان لە شەقامی قودس و دووەكەی تر لە گەڕەكی ڕەحیم ئاوا،  بەپێی دوایین ئاماریش (21) شەهید و (150) برینداری لێ كەوتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (توێتەر) و لە پەیجی تایبەتیی خۆیان بڵاویان كردووەتەوە بەرپرسیارێتیی خۆیان بەرامبەر ئەو سێ كارە تیرۆریستییە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەم كارە تیرۆریستیانە لەلایەن (ئەبو ئامنە ئەلئەنصاری و ئەبو یاسر ئەلئەلمانی و ئەبو ئیبراهیم ئەلئەلمانی)ەوە، ئەنجام دراون.
هەر لە بەیاننامەكەدا داعش بەرپرسیارێتیی خۆی  لەبەرامبەر تەقینەوەكەی دوێنێی شاری هەولێر ڕاگەیاند، بەڵام هیچ وردەكاری لەبارەی تەقینەوەكەی هەولێر بڵاو نەكردووەتەوە.
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار