٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئیسڕائیلی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  مێدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند کە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە جۆری (شەبەح)، کاتێک ویستوویەتی خۆی بگەیەنێتە ئاسمانی دامەزراوەی ئەتۆمی لە پارێزگای ئەسفەهانی نێوەڕاستی ئێران، کە وەک دەڵێن بۆ سیخوڕیکردن بووە، تێک شکێندراوە.

ئاژانسی هەواڵی فارس، بڵاوی کردووەتەوە کە، یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی گاردی شۆڕش، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری (شەبەح)-یان کردووەتە ئامانج و تێکیان شکاندووە.

ئەو ئاژانسە لە بەیاننامەیەکی گاردی شۆڕشەوە گوازتوویەتییەوە، "ئەمە هەنگاوێکی شەیتانییە و جارێکی دی، ئارەزووە دوژمنکارییەکانی قەوارەی زایۆنیزم دەیسەلمێنێت."

هاوکات، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران، چوار بەرهەمی دیکەی بەرگریی نوێی ئاشکرا کردوون، کە بریتین لە مووشەکی (قەدیر) و (نەسر بەسیر) لە جۆری کرووز، هەروەها دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (کەڕڕار4) و (موهاجر4)، ئەمە هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فارس.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار