٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕۆژنامەنووسانی كوردستان سەركۆنەی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسە ئەمەریكاییەكە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی سەركۆنەی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسە ئەمەریكاییەكە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ڕۆژنامەنووسانی كوردستان خۆپێشاندانێك لە شاری هەولێر ئەنجام دەدەن.

نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان (ئازاد حەمەئەمین) بۆ KDP.info گوتی، "ئەمڕۆ ئێوارە سەعات 6:30 لە مۆنیومێنتی یەكی شوبات گردبوونەوەیەك بۆ سەركۆنەی تیرۆركردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمەریكاییە ئەنجام دەدەین كە لەلایەن داعشەوە تیرۆر كرا، ئامانجی گربوونەوەكەیش دەربڕینی هاوخەمیی ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە".

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار