٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە مووسڵ ترشیات و چەرەزاتیشی قەدەخە كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO- سەرچاوەیەك لە پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش بڕیاری قەدەخەكردنی ترشیات و تێكەڵە (چەرەزات)ـیان دەركردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی خەڵكی ئەو شارەی لێ كەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەریە نیوز كە لە زاری سەرچاوەیەك لە مووسڵەوە بڵاوی كردووەتەوە، چەكدارانی داعش بڕیارێكی نوێیان دەركردووە كە ترشیات و تێكەڵە بە هەموو جۆرەكانییەوە فرۆشتنی لە بازاڕەكاندا قەدەخەیە، بۆئەم مەبەستەیش چەند دوكانێكیان داخستووە و ترشیاتەكەیشیان لەناو بردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستە ڕوو، ئەو بڕیارەی داعش ناڕەزایەتیی خەڵكی ئەو شارەی لێ كەوتووەتەوە، چونكە پێیان بڕیارێكی سەیرە و مووسڵیش بە ترشیات و چەرەزات ناسراوە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، داعش پێشتریش چەند بڕیارێكی دیكەیان دەركردووە، لەوانە پێویستە پیاوان جلی ئەفغانی لەبەر بكەن و ئافرەتانیش حیجاب بپۆشن، ئەمە جگە لە قەدەخەكردنی جگەرە و پێویستە هاووڵاتیانیش ناسنامەی باری شارستانی رادەستی داعش بكەن بۆ ئەوەی بیگۆڕن بۆ ناسنامەی نوێ كە ئاڕمی خۆیانی لەسەرە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار