٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 60 دوكانی مەسیحییەكان لە مووسڵ تاڵان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ تایبەت بە –kdp.info- چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە ناوشاری مووسڵ دەستیان بە تاڵاكردنی دوكانی مەسیحییەكان كردووە و چەندان دوكانی زێڕنگر و كەلوپەلی گرانبەهایان بڕیوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی چەكدارانی تیرۆرستی داعش مەسیحییەكانی شاری مووسڵیان ناچار كرد شارەكە جێ بهێڵن، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەستیان بە تاڵانكردنی 60 دوكان كردووە كە زۆربەیان دوكانی زێرنگر بوون و زێڕ و پارەیەكی زۆریان تێدا بووە، لەبەر ئەوەی پێش دەركردنی مەسیحییەكان بە هەفتەیەك هاتوچۆ قەدەغە بووە، بۆیە نەیانتوانیوە هیچ كەلوپەلێك لە دوكانەكانیان بێننە دەرەوە.
(مەموزینی) گوتیشی، داعش لەگەڵ دوكانی مەسیحییەكاندا، چەندان دوكانی هاووڵاتیانی شیعەیشیان بە تاڵان بردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ زیاتر گوتی، گرووپی ئەفسەرانی ئازادیش لە ناوشاری مووسڵ تیرۆرستێكی داعشیان بە ناوی (ئەبو سوهەیب ئەلتوونسی) كوشتووە كە دەستی هەبووە لە كوشتن و تیرۆركردنی سەدان هاووڵاتیی سڤیلی مووسڵ و دەوروبەری.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار