ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌ڵێك هاوكاری گه‌یانده ئاواره‌كانی شارۆچكه‌ی داقووق

داقووق-kdp.info- به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌ستی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ په‌نابه‌رانی كوردی كاكه‌یی له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی داقووقی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك, تیمێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گه‌یشتنه شاره‌كه و له هه‌ڵمه‌تێكدا چه‌ندین جۆر له خۆراك و پێداویستیی به‌سه‌ر 65 خێزانی په‌نابه‌ری كوردی كاكه‌یی له شاره‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
رۆژی 23/8/2014 له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری زیاتر بۆ په‌نابه‌ران, تیمێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانی گه‌یانده ئاواره‌كانی شارۆچكه‌ی داقووقی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك, هاوكارییه‌كه‌یش بریتی بوون له دابه‌شكردنی دوو دۆشه‌ك و كارتۆنێك خۆراكی جۆراوجۆر و سێتێك قاپ و قاچاخی ناوماڵ له‌گه‌ڵ دیاریی و كه‌لوپه‌لی منداڵان به‌سه‌ر 65 خێزانی كاكه‌یی له شاره‌كه‌دا. هاوكات بۆ په‌نابه‌رانی مه‌سیحی و ئێزدی و كوردی شه‌به‌ك له شاری دهۆك تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری و دابه‌شكردنی پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا. ئه‌مه‌و جگه له چه‌ندین خواردنگه‌ی تایبه‌ت كه ژه‌مه‌خواردن بۆ په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی شاریا و خانكێ و كه‌نداڵا و ته‌ناهی و لالش دروست ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك دابه‌شی سه‌ریان ده‌كرێت كه ئێستاكه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 155.900 په‌نابه‌ر. هاوكات له ناحیه‌ی شیلادزێ ئۆفیسی ده‌زگا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی معه‌له‌بات و سه‌موون و قاپ و قاچاخ به‌سه‌ر خێزانه په‌نابه‌ره‌كاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه خواردنی گه‌رم بۆ هێزه‌كانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی (باشیك و خازر و گوێڕ و مه‌خموور) دروست ده‌كات, بۆ ئه‌مڕۆیش خواردنیان بۆ 2200 پێشمه‌رگه‌ی هێزی پشتیوانی دروست كرد و له‌رێگای تیمی تایبه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی میحوه‌ره‌كان كرا. هاوكات له كه‌مپی به‌حركه‌یش له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بۆ په‌نابه‌رانی كوردی شه‌به‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێداویستی په‌نابه‌ران دابین ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
