کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە کۆمەڵکوژیی سەربازگەی سپایكهر

بەغدا-kdp.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دهڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆمەڵکوژیی سەربازگەی سپایکەر کۆ ببێتەوە و بانگهێشتی وەزیری بەرگریی عێراقیش كراوه.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د. ئەردەلان نورەددین) به kdp.info-ی راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ سهعات 11-ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆمەڵکوژیی سەربازگەی سپایکەر کۆ ببێتەوە و تێیدا بانگهێشتی وەزیری بەرگریی عێراقی کردووە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ دواینیوەڕۆ دوا خرا و تاوەکو ئێستایش کۆبوونەوەکە دەستی پێ نەکردووە و چاوەڕێی دەکەن.
(د. ئەردەلان) گوتیشی، هاتنی (حەیدەر عەبادی) بۆ پەرلەمان بۆ هیچ مەبەستێک نییە و تاوەکو ئێستایش جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە و بۆ دەوامی فەرمیی خۆی هاتووهتە پەرلەمان.
ئەمەیش لە کاتێکدایە، لە سەربازگەی سپایکەر نزیکەی هەزار و 700 كەس لەلایەن چەکدارانی داعشهوه كۆمهڵكوژ کران.
بڵند ئیبراهیم




