٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. داعش سێ مەزاری ئێزدی و حوسێنییه‌یەکی شیعەیان تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- چەکدارانی داعش لە تەقاندنەوەی مەزاری ئایینە جیاجیاکان بەردەوامن و ئەمڕۆیش سێ مەزاری ئێزدی و حوسێنییەیه‌کی شیعەیان لە سنووری پارێزگای مووسڵ تەقاندەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) به‌ kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەناو سەنتەری ناحیەی باشیک سێ مەزاری ئایینی کوردانی ئێزدی و لە گوندی تۆپزاوای رۆژهەڵاتی مووسڵیش حوسێنییه‌یەکی شیعە لەلایەن چەکدارانی داعشه‌وه‌ تەقێندراونەتەوە.
(سەعید مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، چەکدارانی داعش بەردەوامن لە بۆمبڕێژکردنی مەزاری دیکەی کوردانی ئێزدی لە ناحیەی باشیک و بەنیازن هەموویان بتەقێنەوە و ماڵەکانیانیش تاڵان دەکەن.
گوتیشی كه‌، هەر ئەمڕۆ بە بیانووی زیناکردن چەکدارانی داعش لە مووسڵ پیاوێکیان بەردباران کردووە تاوەکو گیانی لە دەست داوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار