هه‌وڵێك بۆ شكستپێهێنانی حكوومه‌تی (عه‌بادی) هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات، كوشتنی سوننه‌كان پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خاو ده‌كاته‌وه. ده‌شڵێت، چه‌ند كه‌سێك ده‌یانه‌وێت ڕێگری له (عه‌بادی) بكه‌ن و هه‌وڵێك بۆ شكستپێهێنانی حكوومه‌ت هه‌یه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (ئه‌شواق جاف) له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن له به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تدا ڕێگرن و ده‌یانه‌وێت كێشه و گرفت بۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا شكست بهێنێت، چونكه هه‌موومان ده‌زانین سوننه‌كان له گفتوگۆكانی حكوومه‌تی عێراق پاشه‌كشه‌یان كردووه، ئه‌وه‌یش مافی خۆیانه، چونكه كوشتنی 70 مرۆڤ له مزگه‌وتێكدا كاره‌ساته، بۆیه ئه‌مه هه‌وڵی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه و نایانه‌وێت (عه‌بادی) سه‌ر بكه‌وێت".
(جاف) له‌باره‌ی داواكاریی سوننه‌كان بۆ دروستكردنی هێزێكی سوننی ده‌ڵێت، "سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنی سوننه‌كان ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێزی سه‌ربازیی عێراق خۆشه‌ویستی و ئینتیمای بۆ وڵات نییه، به‌ڵكه بۆ شه‌خس و پێكهاته‌یه‌كی هه‌یه، به به‌ڵگه‌وه سوننه‌كان داوا ده‌كه‌ن هێزی چه‌كداری خۆیان هه‌بێت، توركمانه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش به هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌یش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه سیاسیه‌تی سه‌ربازیی عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و به‌پێی مادده‌ی 9ـی ده‌ستوور مامه‌ڵه نه‌كراوه، خۆ ئه‌گه‌ر عێراق هێزێكی نیشتمانیی هه‌بووایه و به یه‌ك چاو سه‌یری پێكهاته‌كانی بكردایه، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووی نه‌ده‌دا".
کارزان هه‌ورامی




