وهزیری دهرهوهی فهڕهنسا: لە وەرگرتنی ئێزدی و مهسیحییەکان بەردەوام دەبین

فهڕهنسا-KDP.INFO- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، دوێنێ لە فڕگەی شاردۆگۆلی پاریسهوه دوای پێشوازیكردن لە 40 ئاوارەی ئێزدی و مەسیحییەکانی عێراق کە بە هۆی شەڕی داعشەوە شوێنی ژیانیان جێ هێشتبوو، ڕایگهیاند كه وڵاتهكهی له وهرگرتنی ئهو پهنابهره ئێزدی و مهسیحیانه بهردهوام دهبێت كه گیانیان بهرهوڕووی مەترسی بووهتەوە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا (لۆران فابیۆس) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەی پێشوازیکردن لە 40 کەس لە ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەکانی عێراقی بڵاو کردەوە و ئاماژەی دا کە حکوومەتی فەڕەنسا لە درێژەی هاوکارییەکانی خۆی بۆ لێقەوماوانی شەڕی داعش لە عێراق بە فڕۆکەیەک 21 تۆن کەلوپەری پێویستی بۆ ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەکان نارد و هەر بەو فڕۆکەیەیش 40 کەس لەو ئاوارانە کە لە لایەن باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکانی فەڕەنسا لە بەغدا و هەولێر بەپێی کۆنوانسیۆنی رێکخراوی پەنابەران وەرگیرابوون، گەیشتنە پاریس و لە لایەن شاندێکی حکوومەتی فەڕەنساوه پێشوازییان لێ کرا.
پێشوازیکردنی ئەو 40 کەسه دەنگدانەوەی زۆری لە مێدیاکانی فەڕەنسادا هەبووە و وەزیری دەرهوەی فەڕەنسا (لۆران فابیۆس) بۆ میدیاکان ڕایگهیاند، "بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی گیانیان رووبەڕووی مەترسی بووهتەوە و فەڕەنسایش بۆ ئەوان دەبێتە وڵاتێک کە تێیدا ژیانێکی ئارام و ئاسوودەیان هەبێ و رێز لە ئایین و بیروباوەڕیان دەگرێت".
جەمال نەجاری




