عێراق فڕۆکەی شەڕکەری چیکی پێ گەیشت

هەولێر-KDP.INFO- ئەفسەرێکی پێشووی هێزی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری L-159–ی دروستکراوی وڵاتی چیکی پێ گەیشت، کە پشتیوان دەبێ بۆ پڕۆسە سەربازییەکان بۆ شەڕکردن لەگەڵ ڕیکخراوی داعش.
(ئەحمەد ئەلشەریفی) کە ئەفسەرێکی پێشووتری هێزی ئاسمانیی عێراقە، بە ڕادیۆ ئەلحوڕڕەی ڕاگەیاندووە، ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە جیا لە پشتیوانیی هێزە سەربازییەکان، لە توانایاندا دەبێ، هێڵەکانی وزە و بەندەرەکانی هەناردەکردنی نەوتیش بپارێزن."
ئەگەرچی شارەزایانی سەربازی، بە هۆی خراپ مامەڵەکردن لە دۆسێی چەک کڕیندا حکوومەتی عێراقیان داوەتە بەر ڕەخنە، کە دواترینیان دەربارەی گڕێبەستی کڕینی فڕۆکەی شەرکەرە لە وڵاتی چیک کە حکوومەتی عێراق بەر لە دوو ساڵ لێی پاشگەز بووەوە، بەڵام سەرکردەی دەوڵەتی یاسا(خالید ئەسەدی) ئەمانەی ڕەت کردنەوە.
بە گوتەی ئەو، هۆکاری درەنگکەوتنی کڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی چیک، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەپێی تایبەتمەندییەکانی نیشتیمان نین.
زریان زیاد




