٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مێرکڵ: چەک دەدەین بە کورد، بەڵام سەرباز نانێرینە عێراق

سەرچاوە: KDP.info
ژمارەیەک سەربازی ئەڵمانیا.

هەولێر-KDP.INFO-DW-  ئەڵمانیا سووربوونی خۆی لە دانی چەک بە کورد دووپات کردەوە، بەڵام دەڵێ، سەربازەکانی نانێرێتە عێراق. ئەمە لێدوانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا(ئەنجێلا مێرکڵ)-ە کە لە کۆبوونەوەی حیزبیدا کردوویەتی.
(مێرکڵ) هاوکات دەڵێ، ناردنی شارەزا سەربازییەکانیان بۆ هاوکاریی پێشمەرگە کارێکە و دەکرێ بیری لێ بکەنەوە، هەڵبەت ئەمەیش لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەی حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، تا لە ڕێیەوە بەرەوڕووی داعش ببنەوە. بەڵام لەو کۆبوونەوە حیزبییەیدا کە لە شاری گریمای هەرێمی ساکسۆنیا بە ڕێوە برا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە، سەرباز ڕەوانەی عێراق ناکات.
لەو چوارچێوەیەدا، هەفتەی ڕابردوو بۆندستاگ(پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ) ئەو بڕیارەی حکوومەتەکەی بە پڕچەککردنی پێشمەرگە خستووەتە بەر باس و لە دانیشتنێکی تایبەتیشدا لە چۆنەتیی ناردن و جۆری ئەو چەکە دەکۆڵێتەوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار