ڕۆیتەرز: لە هێرشی میلیشیا شیعەکاندا بۆ سەر مزگەوتێک لانی کەم 68 کەس کوژراون

هەولێر-KDP.INFO- سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق دەڵێ، بە هۆی هەڵکوتانە سەر مزگەوتێکی سوننەکان لە پارێزگای دیالە، کە لە لایەن میلیشیا شیعەکانەوە ئەنجام دراوە، لانی کەم 68 کوژران.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، ئەمڕۆ هەینی، لانی کەم 30 تەرم براونەتە نەخۆشخانەی شاری بەعقوبە لە پارێزگای دیالە. بەڵام چەند شایەتحاڵیک بە ڕۆیتەرزیان گوتووە، ژمارەی کوژراوان زۆر لەوە زیاترن، پاش دڵنییا بوونەوە لە دروستیی هەواڵەکە دەرکەوت کە لەو هێرشەدا 68 کەس کوژراون.
هەڵکوتانە سەر مزگەوتەکان کە زۆر بە هەستیارییەوە لێی دەڕوانرێت، هەردوو لا، سوننە و شیعەی وروژاندووە و لە ساڵانی 2006 تا 2007 ئەم ملاملانێیەی نێوانیان گەیشتە ئاستی شەڕی تاییفی.
ڕەنگە وەها هێرشیکی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر مزگەوتی سوننەکان لە پارێزگای دیالە، زیان بە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی شیعەمەزهەبی ڕاستڕۆ (حەیدەر عەبادی) لە دانوستانەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بگەیەنێت، کە وەهای لێ چاوەڕوان دەکرا عێراقییەکان لەو حکوومەتەدا کۆ بکاتەوە وێکڕا لە دژی داعشیش بجەنگن.
زریان زیاد




