٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێگڵ: داعش گەورەترین مەترسییە.. دێمبسی: پێویستە مۆڵگەکانی سووریایان تێک بدرێن

سەرچاوە: KDP.info
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(چەک هێگڵ)

هەولێر-KDP.INFO-DW-  لە یەکەم لێدوانی لەو شێوەیەیدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(چەک هێگڵ)، ددانی نا بەوەی کە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)، گەورەترین هەڕەشەیە بەسەر واشنتۆنەوە.
(هێگڵ) باوەری وایە، ئەو هەڕەشەیە لە سەرووی کۆی ئەو هەڕەشانەوەیە کە تا ئێستا بەرەوڕووی بوونەتەوە و دەڵێت، "ئەو گرووپە زۆرترین توانای پێشکەوتوو و پشتیوانیی باشی هەیە"، زیاتر لەبارەی ڕێکخراوەکەوە گوتی "تەنیا گرووپێکی تیرۆریستی نین.. باوەڕ و هێزێکی سەربازیی پێشکەوتوو ئەوانی کۆ کردووەتەوە.. پشتیوانیی زۆر و باشیان هەیە، ئەەم لەسەرووی هەموو ئەو مەترسیانەوەیە کە بینیومانن."
لای خۆیەوە سەرۆکئەرکانی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ(مارتن دێمبسی) لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، تا بە مۆڵگە ئارامەکانیان لە سووریا پشتبەستوو بن، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی وەک هەڕەشەیەک دەمێنێتەوە.
ژەنەڕاڵ(مارتن دێمبسی)، دەڵێ، ناتوانرێ شکست بە چکدارانی داعش ببرێ، بێئەوەی مۆڵگەکانیان نادیتە بگیرێن و ئاماژەیشی دا، "ئەو ڕێکخراوە ستراتیژێکی هەیە کە پێوەندی بە کۆتایی دنیاوە هەیە و دواجار شکستی پێ دێنێ."
(دێمبسی) داوایشی کرد، هاوپەیمانەتیێکی هەرێمی پێک بهێرێت بۆ ئەوەی ئەرکی تێکشکاندنی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بگرێتە ئەستۆ.


 زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار