٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوود ئۆغڵو بە فەرمی بوو سەرۆكوەزیرانی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.INFO-  ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاكەپەدا وەزیری دەرەوەی توركیا، وەك سەرۆكوەزیری نوێ ئەو وڵاتە دەستنیشان كرا.

دوای كۆتاییهاتنی كۆنگرەكە سەرۆكی پێشووی ئاكەپە (رەجەب تەییب ئەردۆغان) گوتەیەكی پێشكەش كرد و باسی گۆڕانكارییەكانی نێو حكوومەت و پۆستە باڵاكانی توركیای كرد.
(ئەردۆغان) گوتی: "دوای ئەوەی من وەك سەرۆككۆمار هەڵبژێردرام، پێویست بوو كەسێك كە یاسای سێ خۆل نەیگرێتەوە و بتوانێت هەم پۆستی سەرۆكوەزیرانی توركیا و هەم سەرۆكایەتیی گشتیی ئاكەپە بەڕێوە ببات دەستنیشان بكرابایە، لەو سۆنگەیەوە كۆڕ و كۆبوونەوە و راوێژێكی زۆر كرا و چەندین كەس بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كران.
(ئەردۆغان) لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی دا كە، "لە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوە و راوێژانەدا، وەزیری دەروە (ئەحمەد داوودئۆغڵو) زۆرترین دەنگ و زۆرترین پشتگیری هێنا، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكوەزیرانی نوێی توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاكەپە، بۆیە لێرە لەو كۆبوونەوەیەدا بە فەرمی رادەگەیەنم كە سەرۆكوەزیری نوێ توركیا، داوودئۆغڵویە و لە كۆنگرەی گشتیی ئاكەپەیش لە 27ی مانگدا، بە فەرمی لەلایەن كۆنگرەوە بۆ سەرۆكایەتیی گشتیی ئاكەپە هەڵدەبژێردرێت."

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار