٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی داوا دەکات کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و ئانکارا چارە بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای کرد، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و تورکیا چارە بکرێن و شێوەیەکی نوێ بۆ پێوەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرانبەر و دەستوەرنەدانە کاروباری نێوخۆیی بنیات بنرێ. داوایشی لە سەرجەم وڵاتانی دنیا کرد، بە ڕووی عێراقدا بکرێنەوە.
ئەم داوایەی(حەیدەر عەبادی) لەو دیدارەیدا بوو کە ئەمڕۆ لەگەڵ کۆنسووڵی تورکیا لە عێراق(فارووق قایماقچی) سازی دا، ئەمە بەپێی بەیاننامەیەکە کە لە نووسینگەی (عەبادی)-یەوە دەرکراوە.
ئەوان لەو دیدارەدا پێوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەدان پێیان و دۆخی ئاوارەکان  و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیشیان، خستوونەتە بەر باس.
بەپێی بەیاننامەکە، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریی عێراق لە هەر بوارێک و بە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر و زانیاریی هەواڵگری لەسەر تیرۆریستانی داعشیشەوە، نیشان داوە.
جێی بیر بۆ بردنەوەیە کە، سەرباری بەرژەوەندیی گەورەی ئابووریی نێوانیان، پێوەندییەکانی هەولێر و ئانکارا بە تایبەت پێوەست بە پرسی نەوت و هەوڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە قەیرانی سووریا و هەروەها دیتی تورکیا دەربارەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق، دواجار دۆسێی ئاو، ئەو کێشەگەلە هەڵپەسێردراوەی نێوان هەردوو وڵاتن.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار