ئەنجامدەرانی تەقاندنەوەی مەزاری پەیامبەر یونس دەستگیر كران
__2014_08_21_h17m37s21__LB.jpg)
بەغدا-kdp.info- سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە شاری حللە چوار چەكداریان دەستگیر كردووە كە لە تەقاندنەوەی مەزاری پەیامبەر (یوونس) بەرپرسیارن.
تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاوی كردەوە، هێزە ئەمنییەكان لە هەڵمەتێكدا توانییان چوار چەكدار دەستگیر بكەن كە لە تەقاندنەوەی مەزاری پەیامبەر (یوونس) بەرپرسیارن.
سەرچاوەكە گوتیشی، دوو لەوانە كوردن و خەڵكی هەڵەبجەن و خۆیان وەكو ئاوارە ناساندووە و بەنیازبوون بچنە بارێزگای بابل.
ئەوەیشی خستە ڕوو، هەشت ئافرەتیش دەستگیر كراون كە جیهادی نیكاحیان لەگەڵ چەكدارانی داعش ئەنجام داوە و دانیشیان بەوەدا ناوە.
ئەمەیش لەكاتێكدایە، لە 24-ی تەمووزی رابردوودا چەكدارانی داعش مەزاری پەیامبەر (یوونس)ـیان تەقاندنەوە، ئەمەیش كاردانەوەی جیاجیای لێ كەوتەوە و تەنانەت گرووپێك لە مووسڵ بە ناوی گرووپی پەیامبەر (یوونس) دروست بوو و دژایەتیی داعشیان دەكرد.
بڵند ئیبراهیم




