ئەردۆغان گەرەنتی داوەتە ئۆجەلان
__2014_08_20_h23m40s58__BA.jpg)
ئانکارا-KDP.INFO- دوای هەڵبژاردنی، بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا،(رەجەب تەییب ئەردۆغان) پێوەست چارەسەری پرسی كورد، گەرەنتی داوەتە (عەبدوڵلا ئوجەلان).
دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا و راگەیاندنی هەڵًبژاردنەكان، سەرۆكوەزیری توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان)، بەرپرسی دەزگای هەواڵگیریی توركیا (هاكان فیدان)-ی بۆ لای (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) ناردووە.
رۆژنامەی جمهورییەت بڵاوی كردووەتەوە كە، دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، (ئەردۆغان) كە وەكو سەرۆككۆماری نوێ توركیا هەڵبژێردراوە، بەرپرسی دەزگای هەواڵگیری (هاكان فیدان)-ی ناردووە بۆ لای (عەبدوڵڵا ئوجەلان).
(هاكان فیدان) لە میانی دیداری لەگەڵ (ئوجەلان)-دا گەرەنتیی (ئەردۆغان)-ی بۆ بەردەوامكردنی قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی هەڵمەتی پڕۆپاگەندەی بە (ئۆجەلان) داوە.
لە بەرامبەریشدا (ئۆجەلان) جەختی كردووەتەوە كە، ئەویش بۆ سەرخستنی قۆناخەكە لەوەی لە دەستی بێت درێخی لێ ناكات و پەكەكە رازی دەكات كە بەپێی پێویست هەڵسوكەوت بكات.
هەر ئەمشەو لە تەلاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا بە سەرۆكایەتیی (بەشیر ئاتالای) و بەشداریی ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی دەزگای هەواڵگیریی توركیا، كۆبوونەوەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد ئەنجام درا.
هیوا ئەردەلان




