ئۆباما دەڵێ، داعش سەرەتانە و ئەمەریکا ئەوەی لە دەستی بێ دەیکا

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکۆنەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسە ئەمەریکاییەکەی کرد بە دەستی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و، بە سەرەتان وەسفی کردن و گوتیشی کە لە ڕووی فیکریەوە پوچن.
پاش ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ملپەڕاندنی ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکایی(جەیمس فۆڵی) گوتی، هەموو دنیا لە کوشتنی وەحشەتناکانەی (جەیمس فۆڵی) دۆش داماوە. زیاتر گوتی کە پێوەندی بە خێزانەکەیەوە کردووە و سەرەخۆشی لێ کردوون.
بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە لایەن ڕیکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، وەک هۆشداریێکە بۆ واشنتۆن پاش وەشاندنی گورزی سەربازی لە دژبە چەکدارانی داعش، بەڵام (ئۆباما) دەڵێ، "وڵاتە یەکگرتووەکان لەوەی لەسەری پێویست بێ بۆ پاراستنی گەلەکەمان دەیکات و لەسەر ئەو کارەیشی بەردەوام دەبێ."
زریان زیاد




