٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ، زیاتر لە 80تەرمی چەکدارانی داعش گەیندراونەتەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  ئەمڕۆ، زیاتر لە 80تەرمی چەکدارانی داعش گەیندراونەتەوە مووسڵ. سەرچاوەیەکیش دەڵێ، داعش بەرەوڕووی شکستێکی گەورە بوونەتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "داعش لە سنووری پارێزگای مووسڵ تووشی شکستێکی گەورە بووە و بەردەوام لە پاشەکشەدان و، ئەمڕۆیش 83 تەرمی خۆیان کە زۆرینەیان لە بەنداوی مووسڵ کوژراون، گەیاندووەتەوە مووسڵ.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش بارەگاکانی خۆیان لەلای چەپی مووسڵ بۆ لای ڕاستی ئەو شارە گوازتووەتەوە."
ئەو زیاتر گوتی، "لەناو مووسڵیش ھەندێک گرووپ پەیدا بوون و دژایەتییان دەکەن و دوێنێیش لە گەڕەکی زھوور، ئۆتۆمبێلێکی ئەوانیان تەقاندەوە و 12چەکداریشیان کوژران و ئەمڕۆش بۆمبێکی دی لە گەڕەکی حەمام عەلیل، بە چەکداراندا تەقیوەتەوە و چواریان لێ کوژراون."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار