٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێزەکانی عێراق لە لە تکریت شکستیان برد

سەرچاوە: KDP.info
ژمارەيەک سەربازي سوپاي عێراق، ناوچەيەکي باکووري بەغدا دەپارێزن.

دهۆك-kdp.info-  ئەفسەرێکی ژووری پرۆسەکانی سوپای عێراق گوتی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە هۆی ئەو بەرگرییە سەختەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش کردیان، هێزەکانیان لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تکریت شکستیاب بردووە و لە ئێستادا پێشڕەوییان نەکردووە.

زیاتر گوتی، کاتی هەڵمەتیان بردووە، بەرەوڕووی تۆپباران و مووشەکی مۆرتەر و بەرگریێکی زۆر بوونەتەوە، هەروەها چاندنی مین لەسەر ڕێگاکان و قەنناس هۆکاری دیکەی شکستی چەند جارەی هێزەکانی سوپا بوون لە هێرشکردنە سەر تکریت.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، هاووڵاتیانی شاری دەڵێن، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بە باشی جێگەی شەڕکردنیان گرتووە و بە بەردەوامیش، کاروانی ئۆتۆبێلەکانیان بە نێو شاردا دەسوڕێنەوە،

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار