تانەر یڵدز: حەوت كەشتیی نەوتی كوردستانمان ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردوون

ئانكارا-KDP.INFO- وەزیری وزەی توركیا دەڵێت، هەرێمی كوردستان تا ئێستا 7.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا كردووە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا (تانەر یڵدز) رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا 7.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا كردووە و توركیایش حەوت كەشتیی ئەو نەوتەی كە دەكاتە 6.5 ملیۆن بەرمیل، ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە.
یڵدز ئاماژەی داوە كە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بە هۆی جێبەجێكردنی چەند كارێك لە سیستەمی بۆریی نەوتبەری نێوان كوردستان و توركیادا، هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ توركیا رادەگیردرێت، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی ئەو كارانە پڕۆسەكە دووبارە دەست پێ دەكاتەوە.
هیوا ئەردەلان




