هاوسەرگیریی جولەکە و موسڵمانێک ناڕەزایەتیی لێ کەوتەوە

هەولێر-KDP.INFO- لە دەرەوەی ئەو هۆڵەی کە ئاهەنگی بوکگواستنەوەی تێدا ساز دەدرا، چەند سەد کەسێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لەو پرۆسەی هاوسەرگیرییە، کۆ ببوونەوە. بە هۆی ناڕەزایەتی و سەرپێچیییان لە پرۆسەی هاوسەریی کچێکی جولەکە، کە بە شووکردن بە موسڵمانێکی فەلەستینی، باوەشی بە ئیسلامدا کردووە، چوار کەس لە جولەکە ڕاستڕۆ توندڕۆکان دەستگیر کردان.
(مەحموود مەنسوور)-ی زاوا، بەر لە سازدانی ئاهەنگەکە، داوایەکی ئاراستەی دادگا کردبوو تا بەر بە ئەو ناڕەزایەتییە بگیرێت، بەڵام داواکەی ڕەت کرایەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئیسڕائیل(ریوفن ڕیفلین)، ناڕەزایەتییەکانی ئەو پرۆسە هاوسەرهیرییەی سەرکۆنە کرد.
ئەوانەی ناڕەزایەتییان دەربڕی کە لە گرووپی لیهافای جولەکە توندڕۆکانن، ڕێگایان درا دووسەد مەتر لە دووریی هۆڵی ئاهەنگەکە بن، بەڵام چوار لە خۆپێشاندەران بە هۆی ڕەچانەگرتنی ڕێنماییەکانی پۆلیس، دەستگیر کران.
هاوکات ڕێ دراوە بەوەی کە خۆپێشاندانی پێچەوانەیش لە لایەن چەپڕۆکانەوە و وەک پشتیوانیی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە، بەڵام لەبەردەم هەردوو خۆپێشاندەران ژمارەیەکی زۆری پۆلیس جێگیر کرابوون.
بووکەکە(مۆریل مالکا) و مێردەکەی، دوێنێ یەکشەمە 500 کەسیان بۆ ئاهەنگەکەیان داوەت کردبوو.. (مالکا)-ی 23 بەر لە سازدانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی چووە نێو ئیسلامەوە. ئەوان وەک خۆیان دەڵێن، بڕیاریان داوە و خەڵکیش چیی دەڵێن، بە لایانەوە گرینگ نییە.
زریان زیاد




