بەرپرسێکی ئەمەریکایی، ناردنەوەی هێزی سەربازی بۆ عێراق دوور نابینێت

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکی لیژنەی بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، ڕەتی دەکاتەوە جارێکی دی ڕەوانەکردنەوەی هێزی سەربازی بۆ عێراق ئەگەرێکی دوور بێ، بۆ ئەوەی شەڕی دەستەوەیەخە لەگەڵ داعشدا بکات و داوایشی کرد، بە هاوبەشی بەرپەرچی ئەو مەترسییە بدەنەوە.
(مایک ڕۆجێرز) کە لە سەر حیسابی پارتیی کۆمارییەکان، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکایە، دەربارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەشێت، ئەمەریکا جارێکی دی هێزی سەربازی ڕەوانەی عێراق بکاتەوە، ئەو ئەگەرچی وەهای نیشان دا کە لە ئێستادا ئەمە بە پێویست نازانێت، بەڵام گوتیشی "ناتوانین بە شێوەی بنەبڕ ئەمە ڕەت بکەینەوە"، ئاماژەیشی دا کە، (سەرۆک ئۆباما) بە ڕاگەیاندنی ڕەتکردنەوەی ستراتیژ لە دەست دەدات.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکاییە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن زیاتر گوتی، "هیچ کام لە ئێمە باوەڕی وا نییە ئەو پرسە(ناردنی هێزی پیادە) چارەی ئەو کێشەیە دەکات، بەڵام پێویستە لەسەرمان پەیامێک بدەین کە، هەر شتێک پێویست بکات بۆ ڕێگرتن لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، ئەنجامی دەدەین."
گوتیشی، "ئێمە لەبەردەم مەترسیێکی بەرزبووەوەداین و پێویستە بە هەماهەنگی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین."
زریان زیاد




