سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: بەرەوڕووی داعش نەبینەوە، لە شەقامەکانی بەریتانیا دەمانکاتە ئامانج

هەولێر-KDP:INFO- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا(دەیڤید کامیرۆن) ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ڕەنگە وڵاتەکەی پەنا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئێرانیش ببات، تا پێکەوە "ئایدیۆلۆژیای ژەهراوی" نەک "شەڕ دژبە تیرۆر" یان ئایینی، بنەبڕ بکەن. ئاماژەیشی دا کە لەسەر بەریتانیا پێویستە تەواوی هێزە سەربازییەکانی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە بە کار بهێنێت.
(کامیرۆن) هەروەها لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕوونی کردووەتەوە، ئەو شەڕە دژبە "ئایدیۆلۆژیای ژەهراوییە کە تەواوی باوەڕەکانی مەسیحی، یەهوودی و موسڵمان سەرکۆنەی دەکەن"، زیاتر گوتی، "لەرسەر بەریتانیا پێویستە لەگەڵ وڵاتانی وەک سعوودیە، قەتەر و تورکیا هەماهەنگی بکات، ڕەنگە بۆ بەرەوڕووبوومەوەی تیرۆر لەگەڵ ئێرانیش هەماهەنگی بکات."
ئەو جەختی کردەوە، "ئەگەر هەنگاو نەنێین بۆ بەرگرتن لە هێرشی ئەو گرووپە زۆر ترسناکە، ئەوا ئەو پێکهێنانی هێز بۆ بەئامانجگرتنمان لە شەقامەکانی وڵات بەردەوام دەبێ" ئاماژەیشی دا "تەواوی توانا دیپلۆماسی و سەربازییەکانی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش بە کار دەهێنێت."
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕوونی کردەوە کە، ئەو هەڕەشەیە بە تەنیا بە وەشاندنی گورزی ئاسمانی لەنێو نابرێت، بەڵکە پێویستی بە بەرپەرچدانەوەی ئەمنیی توند هەیە جا ئەگەر بە ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی و هەماهەنگیی ئیستخباراتی و سیخوڕی، هەروەها هەڵکوتانە سەر تیرۆر لە مۆڵگەکانیشیدا بێت.
شیاوی بیرهێنانەوەیە کە، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، لە بەرنامەی ڕاسته‌وخۆی "Hard talk"-ی كه‌ناڵی ئاسمانیی BBC-قسەی کرد و باسی له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی داعش و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاساییش و سه‌قامگیریی جیهان كرد و گوتی: "داعش، هه‌زاران تیرۆریستی بیانی له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای دنیاوه به لای خۆیدا راكێشاوه. دیاره ئه‌م تیرۆریستانەیش لێره له عێراق نامێننه‌وه و به‌هێزتر ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاتانه، ئه‌گه‌ر له عێراق سه‌ربكه‌ون ئه‌وا ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ دنیا."
دیارە کە بەریتانیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە مەبەستی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستانە و چونکە پێشتریش لە دیدارەکانیدا جەختی کردووەتەوە کە زانیارییەکانیان ئاماژە دەدەن بە بوونی سەدان چەکداری بیانی لە نێو ڕێزەکانی داعشدا.
زریان زیاد




