٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەند ئارنج: لەگەڵ عێراق و كوردستاندا لە هەماهەنگیداین

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-kdp.info-جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند كە، بە هۆی هێرشەكانی داعشەوە بۆ سەر خەڵكی ناوچە جیاجیاكان زۆر نیگەرانن.

جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بولەند ئارنج) گوتی كە، توركیا لە بەرامبەر هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەكی عێراق و كوردستان و ئاوارەبوونی خەڵكی مەدەنی و هەروەها كوشتنی خەڵكی مەدەنی لە لایەن داعشەوە زۆر نیگەرانە.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەری سۆن خەبەری توركی، (ئارنج) دەڵێت، "توركیا لەگەڵ عێراق و كوردستان لە دانوستان و هەماهەنگیی تەواودایە و ئەوەی لە دەستی بێ بۆ هاوكاریكردنی درێخی ناكات و داگیركردنی چەندین كێڵگەی نەوتی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بابەتێكە كە لە نزیكەوە پەیوەندی بە توركیاوە هەیە و توركیا لە ناوچەكەدا لە دژی تیرۆر و توندوتیژییە".

(ئارنج) لە بارەی رەوشی ناوخۆیی توركیا و گۆڕانكارییەكانی ئەو وڵاتەیشەوە گوتی، "دوای ئاشكرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری، توركیا گۆڕانكاری گەورە دەكات و وردە وردە بەرەو جێبەجێكردنی سیستەمی سەرۆكایەتی دەڕۆن و حكوومەت دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2015 وەكو یەكەمین هەنگاو دەست بە گۆڕینی دەستووری بنەڕەتیی توركیا دەكات.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار