٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە سێ ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 150 هەزار پەنابەر دروست دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-kdp.info-بە مەبەستی بەهاناوەچوون و گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ پەنابەرانی كەمپەكانی دهۆك و شەقڵاوە و شیلادزێ و هەولێر و ناوچەكانی دیكە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی ئێواران لە خواردنگەكانی شاریا و خانكێ و كەنداڵا و باتێل و سێمێل و تەناهی و لالش بۆ زیاتر لە 150 هەزار پەنابەری ئاوارەی شەنگال لە سنووری پارێزگای دهۆك دروست دەكات، هاوكات لە كەمپی بەحركەیش هاوكاریی جۆراوجۆر بەسەر خێزانە پەنابەرەكانی شنگال و دەوروبەریدا دابەش دەكرێت.

رۆژی 16/8/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای دهۆك و دەوروبەری، خواردن بۆ 150 هەزار ئاوارەی شەنگال دروست دەكرێت لەگەڵ بەردەوامیی دروستكردنی خواردن لە سەرجەم خواردنگەكانی خانكێ و شاریا و كەنداڵاو باتێل و لالش و تەناهی و سێمێل كە بە شێوەیەكی بەردەوام رۆژانە سێ ژەم خواردنیان بۆ دروست دەكرێت، هاوكات لەسەر پردی سحێلا بە شێوەیەكی بەردەوام تیمەكانی دەزگا كێك و شەربەت بۆ ئەو خانەوادانە دابین دەكات كە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

لەلایەكی دیكەوە لە سنووری دەڤەری شیلادزێ و دێرەلووك تیمەكانی دەزگا بەردەوامن لە دابەشكردنی كەلوپەل و خۆراك و خواردن، هاوكات ئەمڕۆیش كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییان بەسەر 50 خانەوادەی تازەئاوارەبوودا دابەش كرد, هاوكارییەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی ئامادە كرابوو, هاوكات شیری منداڵان و غاز و قاپ و قاچاخی ناوماڵیش دابەش كران, لە شارۆچكەی شەقڵاوەیش تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە گەیاندن و دابەشكردنی كۆمەك و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەرانی شەنگال لە شارەكەدا.

هاوكات لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە، بە شێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستیی رۆژانە و دەیان جۆر كەلوپەلی دیكە بەسەر پەنابەرانی شنگال دابەش دەكرێن، لەوانە دابەشكردنی خواردنی ئێواران جگە لە دابەشكردنی معەلبات و ئیندۆمی و هەروەها دابەشكردنی دۆشك و بەتانی و حەسیر و شیر و حەفازە و خواردنی ئامادەكراو بەسەر 70 خێزاندا كە تازە هاتبوونە ناو كەمپەكە.

 لەلایەكی دیكەوە و بە هاوكاری لەگەڵ كۆنسووڵگەریی ئیمارات، مانگی سووری ئیماراتی بڕی 1200 كارتۆن خۆراكیان بەسەر پەنابەرانی قەزای بەردەڕەشدا دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار