٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشمەرگە، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی بەنداوی مووسڵی بەرپا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ئەمڕۆ شەممە، چەند سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی ئاسمانیی ئەمەریکایی ڕایانگەیاند، بە هەماهەنگیی فڕۆکە شەڕکەرەکان، هێزەکانی پێشمەرگە، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی بەندای مووسڵیان بەرپا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی سی ئێن ئێن، هەڵمەتەکە بە پشتیوانیی فڕٶکە جەنگییەکانی ئەمەریکا جیا لە بۆردوومان، لە ڕووی ئاسمانییەوە پارێزگاری لەو هێزانەی پێشمەرگەیش دەکات لە هێرشی پیادەیان بەرپا کردووە. هەر ئەم بەیانییەیش، فڕۆکە شەڕکەرەکان بۆردوومانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لەو ناوچەیە دەست پێ کردووە.

لە هێرشێکیاندا، چەکدارانی توندڕۆی ڕێکخراوی ئیسلامی، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەشێکی زۆری بەنداوی مووسڵیان کۆنترۆڵ کردووە، چونکە وەک فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە KDP.INFO –ی ڕاگەیاند، بەشێکی ئەو بەنداوە لە دەست هێزەکانی پێشمەرگەدایە و بە تەوای نەکەوتووەتە دەست چەکدارانی داعشەوە.

بەنداوی مووسڵ کە بە گەورەترین بەنداوی عێراق هەژمار دەکرێ، دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە و 50کم لە شاری مووسڵەوە دوورە.

 

 

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار