٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەی قوتابییە ئاوارەکانی مووسڵ و باشووری عێراق بەڕێوە دەچێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەڕێوەبەی پەروەردەی هەولێر(عەبدولڕەزاق تەڵعەت) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ قوتابیییە ئاوارەکانی مووسڵ و باشووری عێراق، کە لە هەرێمی کوردستان نێشتەجێن، لە هەردوو سنووری پەروەردەی هەولێر و شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت.

 

بەڕێوەبەی پەروەردەی هەولێر(عەبدولڕەزاق تەڵعەت) بۆ KDP.INFO زیاتر گوتی، لە سنووری پەوردەی هەولێر 2625قوتابیی پۆلی نۆیەم لە 27 هۆڵی تاقیکردنەوە بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن، لە سنووری پەروەردەی شەقڵاوەیش 5 هۆڵ دابین کراون.

بۆ قوتابییە پیشەییەکانیش کە ژمارەیان 85 قوتابییە، تاقیکردنەوەیان لە هەولێرە. وەک (عەبدولڕەزاق تەڵعەت) گوتی، سبەی یەکشەممەیش تاقیکردنەوەی شەشەمی سەرەتایی بە بەشداریی 725 قوتابی دەبێ لە هەردووو پەروەردەی هەولێر و شەقڵاوە.

ڕوونی کردەوە، ئەو قوتابیانەی کە لە موخموور، کۆیە، خەبات و دەشتی هەولێر و دەوروبەرین لە سنووری پەروەردەی هەولێر تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن و ئەوانەیشی کە، لە سۆرزان، مێرگەسۆر، چۆمان و شەقڵاوەن لە سنووری پەروەردەی شەقڵاوە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.

 

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار