٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گرتەی ئیعدامەکان و ئاڵای داعش و وێنەی خەلیفەکەیان لە لەندەن، ئەورووپاییەکانی ترساندووە

سەرچاوە: KDP.info
لە لەندەني پايتەختي بەريتانيا و لە ڕێپێوانێکي پشتيوانيدا بۆ غەززە، ئاڵاي داعشيش بەرز کراوەتەوە.

هەولێر-KDP.INFO-  پاش بەرفراوانبوونی دەستەڵاتی قەڵەمڕۆیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و عێراق، لە ئێستادا تا دێت ترس و دڵەڕاوکێی وڵاتانی ئەورووپای بەرانبەر بە ئەو گرووپە پشتیوانییانەی داعش کە لە ئەورووپان زیاتر دەبن.

لە نوێترین چالاکییاندا، داعش لە شەقامی ئۆکسفۆرد، بەیاننامەی بڵاو کردوونەتەوە و تێیاندا دەڵێت، دەوڵەتی خەلافەت دادەمەزرێننەوە و داوایش لە موسڵمانان دەکات پەیمان بە خەلیفەی نوێ بدەن کە(ئەبوبەکرد بەغدایی)-یە، ئەو کەسانەیشی کە و بەیاننامانە بڵاو دەکەنەوە، قوتابیی شێخ(ئەنجەم چۆدری)-ی خەتیبی لەندەنە.

ئەگەرچی شێخ(ئەنجەم چۆدری)-ی خەتیبی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەڵێ لەو بڵاوکراوانەدا ئاماژە نەدراوە بەوەی کە، بڕۆن بکوژن و جیهاد بکەن، بەڵام بڕیار بێ ئەو ڕێکخراوە(داعش) بەرنامەیەک پێڕۆ دەکەن کە، بێبەزەییانە و تینو بەخوێنە تا گەییشتن بە ئامانجەکانیان، ئەوا هەمان تێڕوانین دەبێ بۆ ئەوانەیش ڕاست بێ کە لە غەززە خەڵک دەکوژن.

لە دوو ڕێپێوانی هاوکاتدا لە (بلاک وۆڵ)-ی لەندەن کە هەردووکیان بۆ پشتیوانی لەو کارەساتەیە کە بەسەر غەززەدا هاتووە سەرباری بەرزکردنەوەی دروشمی  پشتیوانی لە فەلەستینییەکان، هاوکات ژمارەیەک هاووڵاتی لە نێوەڕاستی لەندەن ئاڵای داعشیشیان بەرز کردووە تەوە و لە تونێڵێکی نێوەڕاستی ئەو شارەیشدا ئاڵای داعش چەند سەیارەیەکەوە دەبینران.

لە نێو ڕیزەکانی داعشدا کە لە سووریا پێگەی خۆیان قایم کردووە، زیاتر لە 2هەزار جیهادیی ئەورووپایی هەن کە زۆرینەیان فەڕەنسایی و بەریتانیایین.

لە ڕێگەی پێگە ئەلیکترۆنییەکانیشەوە نموونەی تویتەر و فەیسبووک، ئەندامانی داعش پرسیار ئاراستەی ئەورووپاییەکان دەکەن و دەڵێن: ئەوەی لە توانایدا هەیە خەڵک بکوژێ و ئیعدام بکات با بێت و پێوەندییان پێوە بکات.

هەرچەندە بەریتانیا یەکێکی ئەو وڵاتە ئەورووپاییانەیە کە دژی تیرۆر وەستاوەتەوە و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرتیش پێڕۆ دەکات، لە ئێستادا لەوە دەکۆڵیتەوە کە ئەو بڵاوکراوانە چۆن و لە لایەن کێوە بڵاو کراونەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەەگر بێت و ڕاستەوخۆیش ئاماژە بە ڕێکخراوی داعش نەکرابێ، ئەو لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو گرووپەی لە پشتەوەی ئەم کارەوەن ئەنجام دەدرێت.

ئەمە جیا لەوەی کە بەریتانیاییەکان و حکوومەتیش ئەگەر لە هەوڵیان بۆ بەرگرتن لە پێوەندیکردنی شوێنکەوتووانی داعش لە سووریا و عێراق سەرکەوتوو بن، ئەوا وا بەسانایی ئەو دڵەڕاوکێیە ناڕەوێتەوە کە ڕەنگە لە نێو بەریتانیا جیهاد بەرپا بکەن.

 

سی ئێن ئێن زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار