لە کێڵگەی نەوتیی تەقتەق، 130 تا 140هەزار برمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنرێت

هەولێر-KDP.INFO- بەڕێوەبەری گشتیی ئەو کۆمپانیایەی کار لە کێڵگەی نەوتیی تەقتەقدا دەکات، دەڵێت پلانیان هەیە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت کە کەمتر نابێت لە 16500 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بخەنە سەر ئەو 113500 بەرمیل نەوتەی دیکە کە لە ڕۆژێکدا لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت.
(ئوندەر تیکتلی)-ی بەڕێوەبەری گشتیی پرۆسەکانی کۆمپانیای گەنەل ئینێرژیی ئینگلیزی و تورکیایی لە تەقتەق، بە ڕۆیتەرزی گوتووە، "لە هەوڵداین تا کۆتایی ئەم مانگە، ئاستی بەرهەمهێنان بگەیەنینە نێوان 130 بۆ 140هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا."
زریان زیاد




