٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: داواکارییەکانمان لە بەرجەستکردنی دەستوور و شەراکەتی ڕاستینەدا خۆی دەبینێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت KDP.INFO- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، داواکارییەکانی کورد بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێ، جێبەجێکردنی دەستوور و شەراکەتی ڕاستینەیە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (نەجیبە نەجیب) بە kdp.infoی راگەیاند: "کاندیدی راسپێردرا بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق(حەیدەر عەبادی)، دەتوانێ لە ماوەی یەک مانگدا حکوومەت بێنێت، چونکە ھەموو لایەنێک بە پەرۆشن بۆ ئەوەی عێراقێک سەرلەنوێ دابمەزرێتەوە و بە ھەموویانەوە رووبەڕووی ئەو مەترسییە گەورەیە ببنەوە کە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

 (نەجیبە نەجیب) گوتیشی: "کاندیدکردنی (عەبادی) ھەنگاوێکی گرینگ بوو، چونکە ڕێگری کرد لەوەی پێگەی دیکتاتۆرییەت بەھێز بێت و پێگەی دیموکراسییەت بەھێز بووە کە سەرەڕای ھەموو ھەوڵێک رێگەیان نەدا (مالیکی) جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران."

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەربارەی داواکارییەکانی کورد بۆ بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراقدا، گوتی: "داواکارییەکانی ئێمەی کورد خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە، ئەوانیش جێبەجێکردنی دەستوور و شەراکەتی ڕاستینەیە، چونکە ئەگەر ئەم دوو خاڵە جێبەجێ بکرێن، بەو واتایەیە ھەموو داواکارییەکانی کورد جێبەجێ دەبن."

راشیگەیاند، "پێویستە ئەم جارە ھەر ڕێککەوتنێک بکرێت کۆمیتەیەک دروست بکرێت لە ھەموو لایەنە کوردستانییەکان و بەدواداچوون و چاودێریی خاڵ بە خاڵی ڕێککەوتنەکان بکرێت بۆ ئەوەی بچنە واری کردەنییەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە، لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی (حەیدەر عەبادی) وەکو کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری کرد و دواتر لە لایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە ڕاسپێردرا و ماوەی مانگێکی لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی کابینەی نوێ رابگەیەنێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار