٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی دەستبەرداری ڕادەستکردنی دەستەڵات بوو

سەرچاوە: KDP.info
(ماليکي) بە ئامادەبووني ڕسپێردراو بۆ پێکهێناني حکوومەتي نوێ(حەيدەر عەبادي) و ژمارەيەک لە سەرکردەکاني هاوپەيمانيي نيشتيماني وتاري دا. ئەمشەو

هەولێر-KDP.INFO-  لە وتارێکیدا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ(حەیدەر عەبادی)، (نووری مالیکی) ڕایگەیاند،

لەو وتارەیدا کە سەعات یازدە و بیست خولەکی ئەمشەو بە ڕای گشتیی ڕاگەیاند، (مالیکی) گوتیشی، "دوای دەرکەوتنی قەیرانی سووریا، هەروەها بە دەستبەسەرداگرتنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەسەر چەند ناوچەیەک، ڕەوش و دۆخی ئەمنی لە عێراق شڵەژا.. ئێمەیش بە توندی بەرەوڕوویان بووینەوە.. ئێستا لە دۆخێکی نوێداین کە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی جیددین لە عێراقدا."

ئەو ددانیشی نا بەوەی کە هاوپەیامنیی نیشتیمانی مافی خۆیەتی کاندیدی خۆی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕابسپێرێت و ئەمەیش لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتێکی هاوبەشی نیشتیمانییە.. زیاتر دەڵێ، "ئێمە هەرگیز بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر نەبێ، بۆ هیچ مەبەستی دی با کارمان نەهێناوە."

 (مالیکی) هاوکات گوتی "بۆ ئەوەی من نەبم بە هۆکارێک بۆ ڕژانی خوێن، بە گەلی عێراق ڕادەگەیەنم کە هیچ پۆستێکم ناوێ و ڕایدەگەیەنم کە، من خۆم لە کاندیدکردن دەکیشمەوە، بۆ برای بەڕێز(حەیدەر عەبادی)، هاوکات دەبمە سەربازێک بۆ بەرگریکردن و هاوکارێک بۆ بەرپرسارەتی گرتنە ئەستۆ بۆ دژایەتیکردنی تاییفی لەپێناو بوژانەوەی وڵات."

شیاوی باسە، جیا لە کورد و سوننە کە پێکهاتەی سەرەکیین لە عێراق و بە جارێکی بوونەوەی (مالیکی) بە سەرۆکوەزیران ڕازی نەبوون، بەشێکی زۆری هاوپەیمانیی نیشتیمانی و دواجار بەشی زۆری سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسایش کە خۆی سەرۆکی بووە، دەستبەرداری بوون، لەسەر ئاستی دەرەکییش، هەریەک لە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپاییش داواین لە (مالیکی) کرد کە بە شێوازی مەدەنیانە و دوور لە نانەوەی پشێوی دەستەڵات ڕادەستی کاندیدی هاوپەیامنیی نیشتیمانی(عەبادی) بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێرانیش لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە (مالیکی) لە توانایدا نییە، سەروەری بۆ عێراق بگێڕێتەوە و یەکپارچەیی وڵات بپارێزێت. بەمەیش (مالیکی) کە ماوەی هەشت ساڵ سەرۆکوەزیران بوو، دواجار تەنیا مایەوە و وازی لە پۆستەکەی هێنا.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار