٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە تونێڵەکانی (سەددام) چەک و چەکدار دەگوێزنەوە.. داعش خۆی لە قەرەتەپە نزیک کردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێڕ-KDP.INFO-  سەرچاوە ئەمنی و بەرپرسە نێوخۆییەکان دەڵێن، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، خۆیان لە شارۆچکەی قەرەتەپە نزیک کردووەتەوە کە ڕەنگە مەبەستیان بێ، بەرەی شەڕکردنیان لە بەرانبەر بە هێزەکانی پێشمەرگە فراوانتر بکەن.

سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزیان گوتووە، "کۆکردنەوەی چەکدارانی داعش لە نزیک قەرەتەپە، ڕەنگە بەو مانایە بێ کە، بەرەی شەڕکردنیان لە بەرانبەر بە هێزەکانی پێشمەرگە فراوانتر بکەن."

ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە کە، ئەو تونێڵانەی کە (سەددام حوسێن) لە ساڵانی نەوەتەکان لێی دابوون، ئێستا ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی، بۆ بە نهێنی گوازتنەوەی چەک و چەکدارەکانیان بۆ ڕۆژئاوای عێراق و بە تایبەت شارۆچکەکانی باشووری بەغدا بە کاریان دەهێنن.

داعش پێشتریش هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە، بەرەو بەغدا پێشڕەوی دەکات و بە داگیرکردنیشی نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگۆڕێت و بەرنامە تۆندڕۆییەکانی لە وێوە بەسەر ناوچەکدا دەسەپێنێت.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار