٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

(داوود ئۆغڵو): رێگریمان لە ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە عێراقدا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-kdp.info- وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، شەوی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا، حكوومەتی ئەو وڵاتە رێگری لە ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە عێراق كردووە.

وەزیری دەرەوەی توركیا (ئەحمەد داوود ئۆغڵو) رایگەیاند، شەوی 9 لەسەر 10-ی ئەم مانگە كاتێك كە توركیا سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا بووە، ئەوان رێگرییان لە ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە عێراقدا كردووە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخبەری توركی بڵاوی كردەوە، (داوود ئۆغڵو) ئاماژەی داوە كە دوای راسپاردنی (حەیدەر عبادی) لە لایەن سەرۆككۆماری عێراقەوە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، سەرۆكوەزیری كاربەڕێكەری عێراق (نووری مالیكی) ویستوویەتی دەست بە كودەتای سەربازی بكات و بۆ ئەو مەبەستەیش جووڵەی بە هێزی سەربازی لە نێو بەغدادا كردووە، بەڵام حكوومەتی توركیا و چەند لایەنێكی دیكە رێگرییان لە ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە عێراقدا كردووە.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار