دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و كەلوپەلی جۆراوجۆر بەسەر 260 خێزانی كەمپی بەحركەدا دابەش دەكات

هەولێر-kdp.info- بە مەبەستی بەهاناوەچوونی پەنابەرانی كەمپی بەحركە لە شاری هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن و پێداویستیی رۆژانە بەسەر 260 خێزانی ئاوارەی شنگال كە پێك هاتوون لە ئێزدی و مەسیحی، دابەش دەكات.
رۆژی 13/8/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی شنگال لە كەمپی بەحركە, ئۆفیسی دەزگا لە كەمپەكە دۆشەك و بەتانی و بالیف و ترمزی ئاو لەگەڵ شیر و حەفازەی منداڵان و دیاریی منداڵان و كەلوپەلی پاككەرەوەیان بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرد و تێیدا 260 خێزان سوودمەند بوون. جگە لە دابەشكردنی معەلەبات و سەموون و پەنیر كە بە شێوەیەكی بەردەوام بەیانیان بەسەر خانەوادەكاندا دابەش دەكرێن, هاوكات خواردنی رۆژانەیشیان بەسەردا دابەش دەكرێت, كە زۆرجار لەلایەن خێرۆمەندان و كەسانی دەوڵەمەندەوە ژەمەخۆراك بۆ پەنابەران دروست دەكرێت و لە رێگەی تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر پەنابەراندا دابەش دەكرێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
